سێ شەممە موچەی مانگی حوزەیران دابەش دەکرێت


نەتەوە  |   12:30:03 2018-09-01  |   (18,363) جار خوێندراوەتەوە

له‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كرێت، "له‌ 5ی مانگی ئه‌یلوله‌وه‌ ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی 2018 و یه‌كه‌م شوێنیش كه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت".
A+    A-

ماڵپه‌ڕی دواڕۆژ له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ گه‌نجینه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی بڵاویكردۆته‌وه‌،"وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌كاریی ته‌واوی كردووه‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران و رۆژی 5ی ئه‌یلول ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌".


وتیشی"یه‌كه‌م شوێن كه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت دیوان و لیواكانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن و بۆ رۆژی دواتر یه‌كه‌ی 70 و 80 مووچه‌ وه‌رده‌گرن".


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ دوای دابه‌شكردنی مووچه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت و پاشان مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌شده‌كرێت.


هه‌روه‌ك جه‌ختیشیكرده‌وه‌، له‌ دوای خوێندنی باڵا مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابه‌شده‌كرێت و دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شیش به‌رده‌وام ده‌بێت.


ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندبوو، چیتر لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ راناگه‌یه‌ندرێت و سیستمی دابه‌شكردنی مووچه‌ وه‌ك ساڵانی به‌ر له‌ قه‌یرانی دارایی لێدێته‌وه‌و هه‌موو 5ی مانگ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت.
















زۆرترین بینراوەکان