چۆن بزانرێت کەسێك جەڵتەی مێشك لێی داوە؟


نەتەوە  |   11:30:19 2018-08-30  |   (117) جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر هاتوو كەسێكت بینی جەڵتەی "مێشك" لێی دابوو ئەوا پێویستە لە دەستپێكی حاڵەتەكەیداو لەماوەی كەمتر لە 3 كاتژمێردا بگەیەنرێتە نەخۆشخانە.
A+    A-

ئەگەر هاتوو لەو ماوە دیاریكراوەدا نەخۆشەكە گەیەنرایە نەخۆشخانە ئەوا دەتوانرێت كۆنتڕۆڵی حاڵەتەكەی بكرێت و ژیانی كەسەكە پارێزراوبێت.


ئەو كەسەی كە گومانت هەیە تووشی ئەم حاڵەتە بوبێت پێویستە لەڕێی چەند داواو پرسیارێكەوە خۆت دڵنیا بكەیتەوە تاوەكو بتوانیت بەزووترین كات بیگەیەنیتە نزیكترین نەخۆشخانە، ئەوانیش:


 ١-ئایا دەتوانێت پێبکەنێت یان زەردەخەنە بکات؟
٢-ئایا دەتوانێت بەباشی قسە بكات و قسەكانی تێكەڵ نەكات؟
٣-ئایا دەتوانێت دەستەكانی بۆ سەرەوە بەرز بكاتەوە؟
٤-ئایا دەتوانێت زمانی بەملاو لادا بجوڵێنێت؟


ئەگەر هاتوو هەریەكێك لەم خاڵانەی سەرەوەی نەتوانی ئەنجام بدات ئەوا ئەو کەسە تووشی حاڵەتی جەڵتە بوەو پێویستە بە زووترین كات بگەیەنرێتە نەخۆشخانە بەمەبەستی بەهاناوەچوون و چارەسەركردنی دەستبەجێی حاڵەتەكەی.

 
















زۆرترین بینراوەکان