وێنە... ئەمجارە بۆفۆن لە قافدا دەگیرێت


نەتەوە  |   19:38:52 2018-08-28  |   (289) جار خوێندراوەتەوە

بۆفۆن-ی گۆڵچییە سەرەکییەکەی یانەی پاریس سانجێرمان کە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا لە پشوو و بەسەربردنی کاتەکانیدا بوو لە دۆخێکی نەخوازراودا کەوتە بۆسەی راهێنەری تیپەکەیەوەو ئەگەری هەیە لە یاریی داهاتوودا وەک یەدەک داینیشێنێت و یاریی پێ نەکات.
A+    A-


ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ بە مەبەستی بەسەربردنی کاتەکانی جیانلۆجی بۆفۆن گۆڵچی یانەی پاریس سان جێرمان لە یەکێک لە چێشتخانەکانی پاریسدا لەگەڵ خێزانەکەیدا بووەو دوای نانخواردن خەریکی جگەرەکێشان بووە، بەڵام بۆ بەدبەختی ئەو لەناکاو تۆماس تۆخێل-ی راھێنەر دەیبینێ کە ئەویش ھاتۆتە ھەمان رێستۆرانت.

 

 ئەو دیمەنەی بۆفۆن نیگەرانیی زۆری لای تۆخێل-ی راھێنەر دروست کردووە لەوەی کە چۆن گۆڵچی سەرەکیی تیپەکەی جگەرە دەکێشێت؟

 

بەڕای چاودێرانی وەرزشی پێدەچێت دوای ئەو رووداوە تۆخێل بەدانیشاندنی لەسەر کورسی یەدەک، سزایەکی قورسی ئەو گۆڵچییە بدات.

 
















زۆرترین بینراوەکان