وێنە... لەدوای ئیسپانییەکانی رۆناڵدۆ ئیتاڵیەکان سەرسام دەکات


نەتەوە  |   18:47:14 2018-08-26  |   (275) جار خوێندراوەتەوە

هەرچەندە هێشتا هیچ گۆڵیکی بۆ یانە نوێیەکەی تۆمارنەکردووە، بەڵام کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێری پورتوگال، هاندەرانی یانە خانەخوێ نوێیەکەی بەم کارە تووشی سەرسامیی کردووە.
A+    A-


کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەو ھێرشبەرە پورتوگالیەکەی کە ئەم ھاوینە لە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بە بڕی 112 ملیۆن یۆرۆ کڕدراو پەیوەندیی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە کرد، تائێستا دوو یاریی بۆ تیپە نوێیەکە کردووە، بەڵام ھیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردووە، بۆیە رۆناڵدۆ نایەوێت بەو شێوەیە بێت و راھێنانەکانی چڕتر کرووەتەوەو دوای چەند سەعاتێک لە یارییەکەی یۆڤانتۆس و لازیۆ کە بە بردنەوەی یۆڤی کۆتایی ھات، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە جیاتی پشوو، لە ماڵەکەی خۆیدا دەستی بە راھێنانێکی چڕکردووە.

 

کریستیانۆ بە دەرخستنی ماسولکەکانی لەشی، تەواوی ئیتالیەکانی سەرسام کردووەو دوای بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیە لە ئنستاگرام، زۆرترین لایک و کۆمێنتی بۆ چووە کە لەنێو یاریزانە ئیتالیەکاندا وێنەی نەبووە. 

 
















زۆرترین بینراوەکان