توێژینەوەیه‌كی نوێ زیانێکی گه‌وره‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاشكرا ده‌كات


نەتەوە  |   13:43:25 2018-08-24  |   (187) جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی زانستیی ئەمریکی دەریخستووە، "تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیانێکی زۆریان بە لایەنی ڕۆشبیری گەیاندووە".
A+    A-

 

توێژینەوەكه‌، کە ژمارەیەک دەرونناسی ئەمریکی ئەنجامیانداوە و لە ماڵپەڕی بزنز ستانداردا بڵاوکراوەتەوە، ده‌ریخستووه‌ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیانێکی زۆری بە لایەنی ڕۆشبیری گەیاندووە.


توێژینەوەکە لەسەر گەنجانی لەدایکبووی ساڵانی ١٩٧٦ بە دواوە ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە ڕێژەی خوێندنەوە لەلایەن گەنجانەوە 20%، گەنجەکان زۆرینەی کاتەکانیان بۆ تۆڕەکۆمەڵایەیتییەکان تەرخانکردووە.


ئەمە لە کاتێکدایە بە گوێرەی توێژینەوەکە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا ڕێژەی خوێندنەوە لای گەنجان %٦٠ بووە و ڕێژەکە لەگەڵ کاتدا کەمتر بووەتەوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان