ریاڵ بەفەرمی کڕینی ئەم یاریزانە رادەگەیەنێت


نەتەوە  |   17:11:07 2018-08-22  |   (218) جار خوێندراوەتەوە

ریاڵ مەدرید چاوەڕوانی بڕیاری یوفا دەکات سەبارەت بەسزاکانی یانی پاریس سانجێرمان و بەنیازە دوای ئەوە بەفەرمی کڕینی کیلیان مباپی رابگەیەنێت.
A+    A-

 

پێگەکانی نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید لە زاری پیپی ئسترادا دوا ئاشکرایان کردووە کە یانەی ریاڵ مەدرید بە شێوەیەکی فەرمی بڕیاریداوە کیلیان مباپی ھێرشبەرە گەنجە فەرەنسیەکەی یانەی پاریس بکرێت.

 

 وەک ئاشکراشکراوە ریاڵ تەنھا چاوەڕوانی بڕیاری یوفایە تا بزانێت سزاکەی سەر یانە پاریسییەکە چی دەبێت لە ئەگەری سزادانی ئەو یانەیە بە فرۆشتنی یاریزان یان نەکڕینی یاریزان، ئەوا ریاڵ مەدرید بیر لە کڕینی ھیچ یاریزانێکی تر ناکاتەوە جگە لە مباپی.

 

 ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەو یاریزانە ئیدارەی ریاڵ مەدریدی ئاگادارکردووە کە ئامادەیە مووچەکەشی کەم بکاتەوە ئەگەر پەیوەندیی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات.
















زۆرترین بینراوەکان