پۆلیسێكی ژن بە‌هۆى كارێكی مرۆڤدۆستانەوە پلە‌ى بە‌رزدە‌كرێتە‌وە


نەتەوە  |   13:20:33 2018-08-22  |   (452) جار خوێندراوەتەوە

ژنە پۆلیسێكى ئەرجەنتینى بەهۆى كارێكى مرۆڤ دۆستانەوە کە لەیاسای پۆلیسدا قەدەغەشە، بەڵام پلەى بەرزدەكرێتەوە.
A+    A-


سێڵێست جاكڵین ئایالا ژنە پۆلیسێكى ئەرجەنتینییە و کاتێک لە نەخۆشخانەیەكى ئەرجەنتین لە ئەرکدا بووە منداڵێكى تەمەن 6 مانگ بە جلێكى دڕاوو پیسەوە دەبینێت کە زۆر گریاوە، بەو هۆیەشەوە ئایالا کە دیمەنى منداڵەكەى بینیووە خۆى پێنەگیراوە و شیرى داوەتێ.

 

ئایالا بەهۆی ئەوەی خۆى تازە بووەتە دایك و منداڵى هەیە، بۆیە گریانى منداڵەكە كارى تێكردووەو بەبێ ئەوەى بزانێت ئەو منداڵە كێیە و هى كێیە و بەبێ گوێدانە كارەكەى، بە جلوبەرگى پۆلیسییەوە  شیری داوە بە منداڵەکەو ژیرى كردووەتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەو كارە بەبەرگى پۆلیسییەوەو لەشوێنی گشتیدا لەو وڵاتە قەدەغەیە.

 

دواى بڵاوبوونەوەى وێنەى ئایالا لەكاتى شیرپێدانى بەو منداڵەدا، لە بنكەى پۆلیسەوە بانگكراوەو بەهۆى ئەو هەڵوێستە مرۆڤ دۆستانەیەوە پلەى بەرزكراوەتەوە بۆ عەریف.‌
















زۆرترین بینراوەکان