رۆناڵدۆ بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک ریاڵ مەدرید تووڕە دەکات


نەتەوە  |   10:57:48 2018-08-22  |   (281) جار خوێندراوەتەوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ وێنەیەکی خێزانی بڵادەکاتەوە کە بەشێک لە چاودێران بە ئسیتفزازکردنی یانەی ریاڵ مەدرید و هاندەرانی ئەو یانەیە وەسفی دەکەن و پێیانوایە تا ئێستا کە لەڕیاڵ بووە ئەوکارەی نەکردووە.
A+    A-


شەوی رابردوو لە بەرنامە بەناوبانگەکەی چیگیرنتۆ قسە لەسەر ئەو وێنەیە کرا کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڵاوی کردۆتەوەو تێیدا وێنەیەکی خێزانی رۆناڵدۆ بڵاوکراوەتەوە کە سەرجەمیان درێسی یانەی یۆڤانتۆس یان پۆشیووە.

 

چەند رۆژنامەنووسێک ئەو وێنەیە بە ئیستفزازکردنی ریاڵ مەدرید وەسف دەکەن و ھەندێکیشیان پێانوابوو کە ئەوە شتێکی ئاساییە.

 

 بە رای هەندێک لە رۆژنامەنووسانی وەرزشی رۆناڵدۆ کە تەنھا مانگێک دەبێت لە ریاڵ رۆشتووەو یەک یاریی بۆ یۆڤانتۆس کردووە، بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی لەو شێوەیە تەنھا بۆ ئیستفزازکردنی ھاندەرانی ریاڵ چونکە ئەو لەگەڵ ریاڵدا دەیان نازناویشی برۆدۆتەوە، بەڵام وێنەیەکی لەو شێوەیەی بە درێسی ریاڵ مەدریدەوە بڵاو نەکردۆتەوە .

 

لەو رووەشەوە رۆژنامەنووس "ئۆسکار بیرۆن" دەڵێت : بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە وێنانە بۆ ریاڵ باشە، چونکە بەم شێوەیە ئەو یاریزانە خێراتر لە بەرچاوی ھاندەرانی ریاڵ رەش دەبێتەوەو بە خێراییش لە بیریان دەچێتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان