ژنێکی ٥٠ ساڵ میدیاکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە


نەتەوە  |   09:26:19 2018-08-22  |   (359) جار خوێندراوەتەوە

ماوەیەکە میدیاکان باس لە ژنێکی تەمەن 50 ساڵی خەڵکی چین دەکەن، لەبەرئەوەی سەرەڕای ئەو تەمەنەی، وەکو گەنجێکی 30 ساڵ دەردەکەوێت و لەشولارێکی رێکی هەیە.
A+    A-

 

ژنێکی خەڵکی چین بەناوی کین لینگ، میدیاکانی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، بەوەی سەرەڕای ئەوەی تەمەنی 50 ساڵە، بەڵام وەک کچێکی تەمەن 30 ساڵی دەردەکەوێت و لەشولارێکی ڕێک و جوانی هەیە و هیچ نیشانەیەکی بەساڵاچوونی پێوە دیار نییە.


کین لینگ دوو کچی هەیە و خاوەنی نەوەیەکیشە، بە بۆنەی ساڵی نوێی چینیەوە بەشداری بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی کردووە و لەوێدا سەرنجی  هەموو بەشداربوانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.


کینگ لینگ، نهێنی جوانییەکەی ئاشکراکردوە و دەڵێت، "من لەکاتی نوستن بە بێ جل و بە ڕووتی دەچمە ناو جێگا و ئەوەش سوودێکی زۆری بۆ پێست هەیە، هەروەها ماسکێک بۆ دەمووچاوم لە ماڵەوە ئامادە دەکەم کە لە خەیار و هەنگوین پێکهاتووە و ئەمەش پێستی دەموچاو ساف دەکات".


کینگ لینگ ڕاشیگەیاندووە، کچەکانی بە تەنها گەورەکردووە و کاتێک هاوسەرەکەی بەجێی هێشتووە کچێکیانی تەمەنی 8 ساڵ و ئەو دیکەیان 2 ساڵ بووە و لە بارودۆخێکی سەختدا کچەکانی پێگەیاندووە.
















زۆرترین بینراوەکان