چەند ‌سه‌ركردەیەکی هاوپەیمانیی نەسر راگه‌یاندراوێك بڵاودەکەنەوە


نەتەوە  |   19:33:30 2018-08-19  |   (129) جار خوێندراوەتەوە

پێش ئه‌وه‌ى عه‌بادی گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى رابگه‌یه‌نێت، چەند سه‌ركرده‌یەکی ئیئیتیلافی نه‌سر، به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاودەکەنەوە.
A+    A-


فالح فه‌یاز، سه‌ركرده‌ له‌ ئیئتیلافی نه‌سڕ، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایار له‌لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵییه‌وه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندووە: پابه‌ند نابن به‌وه‌ى ئیئتیلافه‌كه‌یان بچێته‌ نێو هاوپه‌یمانیى سنوورداره‌وه‌.

 

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌، كه‌ فالح فه‌یاز، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى به‌ناوى خۆى و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ى ئیئتیلافه‌كه‌وه‌ ده‌ریكردووه‌، جه‌خت کراوەتەوە لەوەی كه‌ رێكاره‌كانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌بێت له ‌چوارچێوه‌ نیشتمانییه‌كه‌یدا بێت.

 

هەر لەو‌ به‌یاننامه‌یه‌دا كه‌ چاودێران پێیانوایه‌ دژبه ‌هه‌وڵه‌ تاكلایه‌نه‌كانى عه‌بادییه‌ بۆئه‌وه‌ى ویلایه‌تى دووه‌م وه‌ربگرێته‌وه‌، سه‌ركرده‌كانى لیسته‌كه‌ به‌پێویستی ده‌زانن کە گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى به ‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌ نیشتمانییه‌كان بێت و هیچ لایه‌نێك دوورنه‌خرێته‌وه‌.

 

به‌پێی میدیا عیراقییه‌كانیش، هه‌ریه‌ك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى ئیئتیلافی نه‌سڕ و نورى مالیكی، سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، له‌هه‌وڵدان بۆ راگه‌یاندنى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى، كه‌ هه‌ر لایه‌نێكیان، پێویستییان به‌ 165 كورسییه‌ له‌كۆى 329 كورسییه‌كه‌ى ئەنجومەنی نوێنەران.
















زۆرترین بینراوەکان