وێنە.... گۆڵچییەکەی چیڤۆ رەوانەی نەخۆشخانە کرا


نەتەوە  |   18:31:14 2018-08-19  |   (250) جار خوێندراوەتەوە

لەیەکەم یاریدا بە درێسی یۆڤانتۆسەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی پێ نەکراو سەرەڕای ئەوەش لوتی گۆڵچییەکەی یانەی چیڤۆی شکاندو رەوانەی نەخۆشخانەی کرد.
A+    A-


لەیەکەم یاریی وەرزی نوێی خولی یانەکانی ئیتاڵیادا کە دوێنێ بەڕێوەچوو  یانەی یۆڤانتۆس رووبەڕووی یانەی چیڤۆ ڤیرۆنا بووەوەو ئەوەش یەکەم یاری کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو بە درێسی ئەو یانەیەوەو لەیارییەکەدا کە 3 بە 2 لە بەرژەوەندیی یۆڤانتۆس کۆتایی ھات و رۆناڵدۆش نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات ، لەکاتێکدا ئەنجامی یاریەکە 2 بە 2 بوو کریستیانۆ ھەوڵی تۆمارکردنی گۆڵێکی دەدا، بەڵام بەتوندیی بەر سۆرینتنۆی گۆڵچی چیڤۆ کەوت و تووشی پێکانی کردەوەو دوای یارییەکەش ئەو گۆڵچیەکە برایە نەخۆشخانە.

 

 دوای پشکنین دەرکەوت کە ئەو گۆڵچیە تووشی شکانی لوت بووەو ئازاریش بەر ملی کەوتووە، درەنگانی شەوی رابردووش هاوسەری سۆرینتینۆ لە نەخۆشخانە بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی ناوبراو سەردانی کردووەو ئەم وەێنەیەشی لەتەنیشتییەوە گرتووەو بڵاویکردووەتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان