واده‌ی خه‌رجكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوق ڕاده‌گه‌یه‌نرێت


نەتەوە  |   13:39:08 2018-08-19  |   (1,947) جار خوێندراوەتەوە

له‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی "عیراق"ـه‌وه‌ واده‌ی خه‌رجكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوق ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌دوای جه‌ژنه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌سه‌ر كاره‌كانمان".
A+    A-

 

ڕزگار حاجی حه‌مه‌ جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر كاری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه‌ ڕانه‌گیرایه‌، ئه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردودا پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوق بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی 5ی 2018 خه‌رجده‌كرا".


ناوبراو وتیشی: "له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ كۆمسیۆن، یه‌كێك له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانمان خه‌رجكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوق ده‌بێت"، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو"بودجه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌ك خۆی ماوه‌و ئاماده‌یه‌و له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونمان ڕێكاره‌كانی خه‌رجكردنی ده‌گرینه‌به‌ر".


ڕزگار حاجی حه‌مه‌ هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "له‌دوای جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌سه‌ر كاره‌كانمان، به‌تایبه‌ت له‌دوای په‌سه‌ندكردنی ناوی كاندیدانی سه‌ركه‌وتوو له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵیه‌وه‌".
















زۆرترین بینراوەکان