هاتوچۆی هەرێم پلانی رۆژانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند


نەتەوە  |   13:20:33 2018-08-19  |   (421) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم پلانی رۆژانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند و ئاشكرای ده‌كات، "لە شوێنە گشتی و گەشتیارییەکاندا لیژنەی تایبەت دادەنێن بۆ ڕێگەگرتنی لە دروستبوونی هەر کێشەیەک".
A+    A-

 

ئەسعەد کەریم، بەڕێوەبەری گشتی داتا و ئامار لە هاتوچۆی هەرێم رایگه‌یاند، بەپێی ئەو پلانەی دایانناوە، لە ڕۆژانی جەژندا لیژنەی تایبەت لە هەموو شار و بازاڕ و مۆڵەکاندا دادەنێن و تا درەنگانێکی شەو دەمێننەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ڕووبەڕووی هیچ کێشەیەک نەبنەوە.


ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، بە هەمان شێوە لیژنەی تایبەت لە شوێنە گەشتیارییەکاندا دادەنێن تاوەکو هاوڵاتیان و گەشتیاران بە ئارامی پشووی جەژن بەسەر بەرن.


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، جگە لەو پلانەی ئەوان هەیانە، هەر پارێزگایەک و بەڕێوەبەرایەتییەکی هاتوچۆ پلان و سیستی خۆی هەیە تایبەت بە ڕۆژانی جەژنی قوربان.
















زۆرترین بینراوەکان