وه‌فدێكی‌ حكومه‌تی‌ عیراق گه‌یشته‌ سلێمانی


نەتەوە  |   11:47:16 2018-08-19  |   (319) جار خوێندراوەتەوە

وه‌فدێكی‌ حكومه‌تی‌ عیراق له‌شاری‌ سلێمانیه‌و ئه‌مڕۆ سه‌ردانی‌ "مه‌رزی‌ سه‌رتك ـ پشته‌" ده‌كات و دوا ڕاپۆرتی‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ كاره‌كانی‌ ئه‌و مه‌رزه‌وه‌ بۆ به‌غدا ئاماده‌ ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری خاڵه‌ سنوریه‌كانی حكومه‌تی عیراقیش رایگه‌یاند، "ده‌مانه‌وێت ئه‌و مه‌رزه‌ به‌فه‌رمی‌ بكرێته‌وه‌".
A+    A-

 

شاكر عه‌باس جبوری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری خاڵه‌ سنوریه‌كانی حكومه‌تی عیراق له‌لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا له‌سلێمانی‌ رایگه‌یاند، "وه‌كو وه‌فدێكی‌ حكومه‌تی‌ عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌ردانی‌ سلێمانیمان كردوه‌و ده‌مانه‌وێت ئه‌مڕۆ بچینه‌ مه‌رزی‌ (سه‌رتك ـ پشته‌) له‌سنوری‌ سلێمانی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دوا ڕاپۆرتی‌ خۆمان له‌باره‌ی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ كاره‌كان له‌و مه‌رزه‌دا ئاماده‌ بكه‌ین".


ناوبراو وتیشی‌:"پێشتر حكومه‌تی‌ عیراق بڕیاریدا كه‌ نابێت مه‌رزه‌كه‌ مامه‌ڵه‌و ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ تێدا بكرێت، چونكه‌ نافه‌رمیه‌، به‌ڵام دواتر لیژنه‌یه‌كی‌ پێكهێنا كه‌ به‌نده‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كرد، ڕاپۆرتمان ئاماده‌كردو به‌غداش بڕیاریدا بكرێته‌ فه‌رمی‌".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بڕیاره‌كه‌ی‌ به‌غدا به‌نیازی‌ زیادكردنی‌ بازرگانیه‌ له‌گه‌ڵ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران و بڕیاره‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ بكرێته‌وه‌و به‌وردی‌ چاودێریی كاروباره‌كانی‌ بكرێت، ئه‌مڕۆش ده‌چینه‌ مه‌رزه‌كه‌ بزانین ئه‌و بیناو باڵه‌خانانه‌ی‌ بڕیاره‌ دروستبكرێت به‌كوێگه‌یشتون".
 
















زۆرترین بینراوەکان