بڕه‌ پاره‌یه‌ك به‌مامۆستایان ده‌درێت


نەتەوە  |   11:27:04 2018-08-19  |   (2,014) جار خوێندراوەتەوە

چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌"سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ داهاتودا" ده‌رماڵه‌ی‌ هاندان بۆ مامۆستایانه‌ی كۆلێژو فاكه‌ڵتیه‌كانی‌ زانكۆ خه‌رجبكرێت، سه‌رۆكی‌ زانكۆی سلێمانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری‌ زیاتر ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و مامۆستایانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌پشوی هاوینیشدا له‌ئه‌ركدابوون".
A+    A-

 

د.ڕه‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی‌ زانكۆی سلێمانی‌ به‌وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند، "مامۆستایان كه‌ ئه‌ركی  سه‌رۆك به‌ش یان یاریده‌ده‌ری‌ ڕاگرو بڕیارده‌ری‌ به‌شه‌كانیان له‌ئه‌ستۆدایه‌و له‌پشوی‌ هاوینیشدا له‌ئه‌ركدابون، بڕه‌ پاره‌یه‌كیان وه‌ك هاندان بۆ خه‌رجده‌كرێت"،وتیشی: "خه‌رجكردنی‌ پاره‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای كاتژمێره‌كانی‌ مانه‌وه‌و بڕوانامه‌ی‌ مامۆستاكه‌ ده‌بێت".


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "به‌گوێره‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵای‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ بۆ هه‌ردوو مانگی‌ ته‌مموزو ئاب دانراوه‌، كه‌ مامۆستایان له‌پشودان، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له‌و مامۆستایانه‌ به‌رده‌وام ئه‌ركی زانكۆییان له‌ئه‌ستۆدابووه‌و دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ مانگی‌ ئابیش پاره‌كه‌ به‌سه‌ر مامۆستایاندا دابه‌شده‌كرێت".


ئاشكراشیكرد، "خه‌رجكردنی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ بۆ مامۆستایان له‌سه‌ر داهاتی‌ ناوخۆی زانكۆیه‌و ئێمه‌ش وه‌ك زانكۆی سلێمانی پاره‌ی‌ پێویستمان دابینكردوه‌، به‌ڵام پێویسته‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵای‌ هه‌رێم كاری‌ پێبكرێت و هه‌ركاتیش مانگی‌ ئاب ته‌واوبوو واته‌ ئه‌م مانگه‌ كۆتاییهات، ئه‌وا ده‌ستده‌كرێت به‌خه‌رجكردنی‌ پاره‌ی ده‌رماڵه‌ی‌ هاندان به‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایانه‌ی زانكۆی سلێمانیدا". 
















زۆرترین بینراوەکان