بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان کۆبوونەوەیەکی نهێنیان کردووە 


نەتەوە  |   10:55:50 2018-08-19  |   (446) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی هەردوو یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەنهێنی لە مەدرید کۆبوونەتەوە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستێکی "گۆڕینەوەی" یاریزانان پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان.
A+    A-

 

رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی وێنەیەکی بڵاوكردۆته‌وه‌، کە وه‌ك تێیدا ده‌بینرێت، جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی بارسێلۆنا و ناسر خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان لە هۆتێلی گران میلیا فلیکس لە مەدرید دێنە دەرەوە.


رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، کۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو سەرۆکە بۆ گۆڕینەوەی ئەدریان رابیۆیە بەرامبەر عوسمان دێمبێلی، به‌پێی رۆژنامه‌كه‌، بارتۆمیۆ کاتژمێر 15:10 هۆتێلەکەی جێهێشتووە و ناسر خلێفیش کاتژمێرێک دوای ئەوە لە هۆتێلەکە هاتووەتە دەرەوە.


پاریس سانجێرمان هەموو ئەو دەستەوارانەی رەتکردووەتەوە کە پێشکەشی رابیۆ کراون لە مانگی رابردوودا، بەڵام یاریزانەکەش نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێبکاتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان