هۆکاری گیان لەدەستدانی پزیشکەکەی بەغدا ئاشکرادەکرێت


نەتەوە  |   10:16:57 2018-08-19  |   (3,442) جار خوێندراوەتەوە

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عێراق هۆکاری گیان لەدەستدانی پزیشکەکەی بەغدا ئاشکرادەکەن، کە رۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌ لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردوویی دۆزرایەوە. 
A+    A-

 

پزیشکی بەناوبانگی عێراقی (رەفیف یاسری) تایبەتمەندی جوانکاری و خاوەن سەنتەری (باربی) کە پێش دوو رۆژ گیانی لەدەستدا و مردنەکەشی بووه‌ هۆی شۆك و پرسیار و قسەی زۆر لەسەر شێواز و هۆکاری مردنەکەی کران.


له‌وباره‌یه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی مەوازین نیوز لە رێگەی چەند سەرچاوەیەکی تایبەتەوە هۆکاری راستەقینەی مردنی دکتۆرە رەفیف یاسری ئاشکرادەکات و بەپێی زانیاریەکانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ "رەفیف" بە دەست چەند کێشەیەکی خێزانی و ئابوری و تەندروستیەوە ناڵاندویه‌تی.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لە لێکوڵینەوەکاندا دەرکەوتووە، رەفیف کێشەی لەگەڵ هاوسەری پێشووی هەبووە لەبارەی بەخێوکردن و لە خۆگرتنەوەی کچە تاقانەکەیان، هاوکات کێشەی ئابوری لە سەنتەرەکەیدا هەبووە، کە خۆی خاوەندارێتی کردووە.


ئەوەش ئاشکراکراوه‌، د. رەفیف بەدەست نەخۆشیشەوە دەیناڵاند و پێشتر توشی جەڵتەی دڵ بووە و هاوکات دەرمانی هێورکەرەوەشی دەخوارد بەهۆی بارودۆخی خراپی دەرونیەکەی، کە به‌هۆی کێشەکانیەوە توشی ببوو.


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هۆکاری مردنی دکتورە رەفیف بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی دەرمان و ماددە هێورکەرەکانەوە بووە، کە ناوبراو بەکاری دەهێنان و دواجار بۆته‌ هۆی جەڵتەی دڵ، هه‌روه‌ها لەکاتی پشکنینی جەستەیدا رێژەیەکی زۆر لە مادەی جوانکاری زیان بەخش بینراوە.
















زۆرترین بینراوەکان