رێگای هەولێر-کەرکووک کرایەوە 


نەتەوە  |   09:37:00 2018-08-19  |   (496) جار خوێندراوەتەوە

دوای زیاتر لە 300 رۆژ لە داخستنی رێگاکە، "ئەمڕۆ" رێگای هەولێر-کەرکووک کرایەوە.
A+    A-

 

له‌وباره‌شه‌وه‌ عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەسەر پردی پردێ کردنەوەی رێگاکەی راگەیاند و وتی: "تاوەکو 25ـی مانگ ئۆتۆمبێلی بچووک دەتوانن لە رێگاکەوە هاتووچۆبکەن و لە 25ـی مانگەوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش دەتوانن هاتووچۆ بکەن".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بەپێی رێککەوتنەکە تەنیا ئاسایش و پۆلیس لە هەرێمی کوردستان و پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە بازگەکان دەبن و هیچ هێزێکی سەربازیی دیکە بۆی نییە دەستوەربداتە کاری بازگەکان، لای حکومەتی ئیتیحادی پۆلیسی ئیتیحادی سەرپەرشتیی بازگەکان دەکات و لە سنووری پارێزگای هەولێریشەوە تەنیا پۆلیس و ئاسایشی هەولێر سەرپەرشتی بازگەکان دەکەن".


به‌كردنه‌وه‌ی رێگاكه‌ هاونیشتمانیان دەتوان لە هەولێرەوە بۆ کەرکووک و سلێمانی و بەپێچەوانەوە لەو دوو پارێزگایەوە و لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیشەوە بۆ هەولێر گەشت بکەن.
 
















زۆرترین بینراوەکان