دارایی ڕونکردنەوە لەبارەی زیادکردنی پارەی تەرخانکراو بۆ موچە دەدات


نەتەوە  |   09:56:49 2018-08-18  |   (4,988) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان ڕونکردنەوە لەبارەی پارەی تەرخانکراو بۆ موچە لەوەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە بۆ وەزارەتی دارایی دەدات، ئەندامێکی لیژنەکەش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "ئەگەر پارەی زیاتر بۆ وەزارەتی دارایی دابینبکرێت، دەتوانرێت پاشەکەوتی موچە ھەڵبوەشێتەوە".
A+    A-

 

شێرکۆ جەودەت ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "مانگانە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کە لایەنی جێبەجێکارە، پارەی تەرخانکراو بۆ موچە دابیندەکات کە بڕەکەی ٣٧٨ ملیار دینارەو ڕەوانەی وەزارەتی دارایی دەکات".


ناوبراو وتیشی:"تائێستا ھیچ بڕیارێک نەدراوە، کە ئەو بڕە پارەیە لەوەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە بۆ وەزارەتی دارایی زیادبکرێت، جگەلەوەش چەندجارێک بەدواداچونمان کردوەو پێمان ڕاگەیەندراوە تەنھا زانیارییان لەسەرئەوە ھەیە ٣٧٨ ملیار دینار ڕەوانەدەکرێت و ھیچ داھاتێکی دیکە لەوەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە ناگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی".


بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەگەر وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڕی زیاتر لە٣٧٨ ملیار دینارەکە بۆ موچە زیادبکات، ئەوا حکومەت دەتوانێت گۆڕانکاری لەڕێژەی پاشەکەوتی موچەدا بکات و سیستمی پاشەکەوت ھەڵبوەشێنێتەوە".


شێرکۆ جەودەت له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی باسی له‌وه‌شكردووه‌، "ئەو داھاتەی دەستی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەکەوێت بڕِەکەی زیاترە لەو ٣٧٨ ملیار دینارە، بەڵام پێویستە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بێتەسەرخەت و داوای زیادکردنی ئەو بڕە پارەیە لەوەزارەتی سامانە سروشتیەکان بکات".
 
















زۆرترین بینراوەکان