منداڵێک بە دووگیانی لەدایک بوو


نەتەوە  |   11:20:04 2018-08-16  |   (510) جار خوێندراوەتەوە

تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی منداڵان گرێیەکی 1.1 کیلۆگرامییان لەناو سکی منداڵێکی تەمەن 3 ڕۆژدا دەرکرد.
A+    A-


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا ئەلیەوم" بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی میسر رایگەیاندووە: ئەم منداڵە ناوی "لینا"یەو لە تەمەنی دوو رۆژیدا دایک و باوکی بەهۆی ئاوسانی سکییەوە بردویانەتە نەخۆشخانەو گومانی ئەوەیان لێکردووە کە تووشی  خوێنبەربوون یان گرێیەک بووبێت.

 

 بەڵام پاش ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتووە کە ئاوساوییەکە بریتییە لە کۆرپەلەیەکی پێنەگەیشتوو لە دیواری ناوەوەی سکی منداڵەکەدا، چونکە منداڵەکە دووانەکەی خۆی خواردووە.

 

پێش نەشتەگەرییەکە کێشی ئەم منداڵە 3.6 کیلۆگرام بووەو پزیشکەکان توانیان بە سەرکەوتویی گرێیەکی 1.1 کیلۆگرامی لە ناو سکی منداڵەکە دەربکەن و ئێستا کێشی لینا 2.5 کیلۆگرامە.

 

هەروەها پزیشکەکان رایدەگەیەنن کە ئەم حاڵەتە زۆر دەگمەنە و لەکۆی نیو ملیۆن منداڵدا تەنیا یەکێکیان ئەم حاڵەتەی هەیە.
















زۆرترین بینراوەکان