تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕوویدا


نەتەوە  |   13:49:37 2018-08-15  |   (174) جار خوێندراوەتەوە

لە گەڕەکی حەی واستی کەرکوک تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژراو و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
A+    A-

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15/8/2018 تەقینەوەیه‌ك له‌شاری كه‌ركوك ڕوویداوە، كه‌ لەڕێگەی بۆمبێکی لێکنراو بە ئۆتۆمبێلێکی فەرمانبەرێکی وەقفی سونندا ئەنجامدراوە، بەهۆیەوە ئەو فەرمانبەرە کوژراوە و کەسێکی تریش برینداربووە.


به‌پێی زانیارییه‌كان ئەو فەرمانبەرە لە دایکبوونی ١٩٧٧و ئۆتۆمبێلێکی تاکسی پێبووە، شەو لەبەردەم ماڵەکە لە کۆڵان ڕایگرتووە.


لەدوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، بارودۆخی ئەمنی کەرکوک تێکچووە و ڕووداوەکانی تەقینەوە و کوشتن و فڕاندن زیادیانکردووە.
















زۆرترین بینراوەکان