حکومەت ١٠ ملیۆن دینار پێشینە بە فەرمانبەرانی دەدات


نەتەوە  |   12:37:25 2018-08-15  |   (5,210) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "بانکی ڕافیدەینی سەر بە حکومەتی عێراق دەستپێکردنی ڕێوشوێنەکانی پێدانی پێشینەی بەو فەرمانبەرانەی حكومه‌ت ڕاگەیاند.
A+    A-

 

رۆژی چوار شەممە بانکی ڕافیدەین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌، فەرمانبەرانی دەوڵەت ئەوانەی ماستەر کارتیان بۆ کراوە، دەتوانن بە چەند ڕۆژێکی کەم ڕێوشوێنەکانی وەرگرتنی ئەو پێشینەیە تەواو بکەن و پێشینەکە وەربگرن.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، بڕی پێشینەکە ٥ یان ١٠ ملیۆن دینارە و فەرمانبەر دەتوانێت لە یەکێک لە لقەکانی بانکی ڕافیدەین لە پارێزگاکانی عێراق وەریبگرێت.


جێی باسه‌ پێشتر، لە مانگی شەشدا بانکی ڕافیدەین دابینکردنی ئەم پێشینەیەی بۆ فەرمانبەران ڕاگەیاندبوو.
 
















زۆرترین بینراوەکان