دادگا بڕیاری له‌سه‌ر سكاڵایەكی نەجمەدین كەریم لەسەر عەلی حەمە ساڵح دا


نەتەوە  |   12:08:44 2018-08-15  |   (892) جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوار شەممە لە هەولێر دادگا سكاڵایەكی "نەجمەدین كەریم"، پارێزگاری پێشووی كەركوكی رەتكردەوە، كە لەسەر عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری كوردستان بەهۆی ناوهێنانی لە دیارنەمانی داهاتی نەوتدا تۆماری كردبوو.
A+    A-

 

ئەمرۆ چوار شەممە ١٥ی ئاب، لەدادگای هەولێر پرۆسەی دادگایی كردن لەسەر ئەو سكاڵایەی پارێزگاری پێشووی كەركوك بەڕێوەچوو، بەڵام دادگا بەهۆی نەبوونی بەڵگە لەسەر ئەو بابەتە بڕیاردرا سكاڵاكە رەتبكرێتەوە و كەیسەكەش دابخرێت.


لای خۆیه‌وه‌ عەلی حەمە ساڵح له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی باسی پارەی نەوتی كەركوكی كردووە لەبانكێكی هەرێم و لەسەر حیسابی شەخسی، بۆیە سكاڵایان لەسەر تۆماركرا، بەڵام ئەوان لەسەر ئەم بابەتە بەڵگە و دیكۆمێنتی تەواویان هەبووە.


سەبارەت بەخەرجكردنی پارەكەش بۆ بەڵێندەران ناوبراو رەتی كردەوە پارەكە بۆ ئەو توێژە خەرج كرابێت و رایگەیاند، دەستەی دەستپاكی عێراقیش ئەم داوایە دەكاتە داوایەكی یاسایی و جەزائی.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بەهۆی ئەوەی چەند جارێك لەراگەیاندنەكانەوە پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح ناوی پارێزگاری پێشووی كەركوكی هێنا كە بەرپرسە لەدیارنەمان و نەگەڕانەوەی پارەی نەوتی كەركوك، نەجمەدین كەریم سكاڵایەكی لەسەر ناوبراو تۆماركرد و بەبیانوی ناوزڕاندنیەوە داوای یەك ملیۆن دۆلاری لەم پەرلەمانتارە دەكرد.
















زۆرترین بینراوەکان