عەبادی هەڕەشە لە پەكەكە دەكات


نەتەوە  |   17:07:47 2018-08-14  |   (231) جار خوێندراوەتەوە

لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ تورکیاو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیادا، سەرۆک وەزیرانی عیراق هەڕەشە لە پەکەکە دەکات و سەرۆکی تورکیاش سەرکۆنەی ریفراندۆمەکەی ساڵی رابردووی هەرێم دەکات.
A+    A-


لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق چەند دۆسێیەکی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیادا تاوتوێکردو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیی هاوبەشیاندا ئیدانەی پەکەکە لە باکوورو ریفراندۆمەکەی ساڵی رابردووی باشووریان کرد.

 

هەرچی ئەردۆغانە جارێکی تر ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی كوردستانی بە نایاسایی وەسفکردو هاوكات عەبادیش هەڕەشەی لە پەكەكە کرد.

 

سەرەتا ئەردۆغان رایگەیاند "عیراق رووبەڕووی دوو كێشەی داعش و ریفراندۆمی نایاسایی هەرێمی كوردستان بووەوە.

 

راشیگەیاند، بەم زووانە دوو قونسوڵگەری لە بەسرە و موسڵ دەكەنەوەو بەشداردەبن لە پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوەی عیراقدا.

 

لای خۆشییەوە، عەبادی وتی: "رێگە نادەین هێرشی تیرۆرستی لە خاكی عیراقەوە بكرێتە سەر توركیا و "لەگەڵ توركیا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنوور رێكکەوتووین".

 

ئاماژەشی بەوەدا كە هاوكاری توركیا دەكەن لەو تەنگەژە داراییەی تێییكەوتووە بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە.
















زۆرترین بینراوەکان