مانچستەر یونایتد لەم بەڕێوەبەرە بێ ھیوا بووەو لەهەوڵی کەسێکی تردایە


نەتەوە  |   15:53:49 2018-08-14  |   (166) جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی گلەیی زۆری لایەنگران و هاندەرانی یانەی مانچیستەر یونایتیدەوە لە خۆسێ مۆرینیۆی راهێنەر، یانەکەش لەو راهێنەرە بێ هیوابوون و بەشوێن جێگرەوەیەکدا دەگەڕێن بۆی.
A+    A-


بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی ئیندیپێندێنت دوای رەخنە و گلەییە زۆرەکان لە خۆسێ مۆرینیۆی راھێنەر لەلایەن ھاندەرانی ئەو یانەیەو ئیدارەی یانەکەش لەو راھێنەرە بێ ھیوا بووە، بۆیە ئێستا یانەکە لە بیری ئەوەدایە بەڕێوەبەرێک بۆ تیپەکە دابنێت کە بەرپرس بێت لە کڕینی یاریزانان.

 

بەپێی نەریتی باویش لە ئینگلتەرا، راھێنەر خۆی بەڕێوبەری تیپەکەشەو یاریزان دەکڕێت و دەفرۆشێت.

 

ئەو پێگەیە ئاماژەشی بەوە داوە کە یانەی مانچستەر یونایتد بیر لە ھێنانی مۆنچی بەڕێوبەرەکەی یانەی رۆما یان پارتیچ بەڕێوبەری وەرزشی یانەی یۆڤانتۆس یان ڤان دێر سار دەکاتەوە تا یەکێک لەوانە بکاتە بەڕێوبەرو راهێنەری تیپەکە و چەند یاریزانێکی باش بھێننە ناو تیپەکەوە.
















زۆرترین بینراوەکان