لەبارەی دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان حکومەت ڕونکردنەوە دەدات


نەتەوە  |   12:30:49 2018-08-14  |   (4,776) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەی بانگھێشتێکی سەرۆک وەزیرانی تورکیا نابێت، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمیش لەوبارەیەوە زانیاریی ئاشکرادەکات، لەبارەی دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانیش ڕونکردنەوە دەدات.
A+    A-

 

ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە پارتی دادو گەشەپێدان (ئاکپارتی ـ پارتی دەسەڵاتداری تورکیا) کۆنگرەی شەشەمی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن سەرۆک وەزیرانی تورکیاوە بانگھێشتنامەی فەرمی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکرێت.


له‌وباره‌شه‌وه‌ سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەت بەفەرمی لەلایەن سەرکردایەتی حزبی ئاکپارتی دەسەڵاتداری تورکیاوە بۆ کۆگرەی شەشەمی ئەو حزبە بانگێشتی ئەنکەرە کرا، بەڵام بەھۆی چەند بەرپرسیارێتیەکی دیکەوە ناچێتە تورکیا".


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی وتیشی:"شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئامادەبونیان لەکۆنگرەکە لەھەرێمەوە دەچێتە تورکیا".


سەفین دزەیی سەبارەت بەپێدانی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانیش پێش جەژن ئاشکرایکرد، "لەئێستادا وەزارەتی دارایی سەرقاڵی پێدانی موچەی وەزارەتەکانەو خۆیان خشتەی موچەیان داڕشتوە".
 
















زۆرترین بینراوەکان