بەر لەجەژن بەشە خۆراکی دوو مانگ بەسەریەکەوە دابەشدەکرێت


نەتەوە  |   11:27:21 2018-08-14  |   (2,562) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراک لەشاری سلێمانی ئاشکرایدەکات، "دەستیانکردوە بەدابەشکردنی بەشەخۆراکی دوو مانگی ھاوڵاتیان بەسەریەکەوە.
A+    A-

 

شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراک لەسلێمانی ڕایگەیاند، "لەئێستادا دەستمان بەدابەشکردنی بەشەخۆراکی ھەردوو مانگی چوارو پێنجی ئەمساڵ کردوەو لەڕێگەی بریکارەکانەوە بەشەخۆراکی ئەو دوو مانگە بەر لەجەژن بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت".


ناوبراو وتیشی:"ئەو بەشەخۆراکانەی دابەشدەکرێن بریتین لەشەکرو زەیت و برنجی ھەردوو مانگی چوارو پێنجی ئەمساڵ، چاوەڕواندەکرێت بەر لەجەژن بەسەر تەواوی ھاوڵاتیاندا دابەشبکرێت".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "تاوەکو ڕۆژێک بەر لەجەژنی قوربان، دەوامی ئاسایی دەکەن و ھەوڵدەدرێت تەواوی ھاوڵاتیان بەشەخۆراکی ئەو دوو مانگە وەربگرن".


رونیشیكرده‌وه‌، ھۆکاری دابەشکردنی بەشەخۆراکی ئەو دوو مانگەش بەیەکەوە ئەوەیە، کە بەشەخۆراکی ھەردوو مانگەکە بەیەکەوە گەیشتوەو ئێمەش دەستمانکردوە بەدابەشکردنی سەرجەم بەشەخۆراکەکان بەر لەجەژن".
 
















زۆرترین بینراوەکان