مەلا بەختیار: پێویستە کۆتایی بە میلیشیای تایبەت بێت


نەتەوە  |   11:17:58 2018-08-14  |   (188) جار خوێندراوەتەوە

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، "دەبێت لە كۆنگرەی داهاتووی یەکێتیدا سزای گەندەڵکاران بدرێت و کۆتایش بەسێ کوچکەی پلەخوازی و بەرژەوەندی تایبەتی و میلیشیای تایبەت بێت".
A+    A-

 

ماڵپەڕی چاودێری نزیك له‌مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڵاویکردووەتەوە، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەکێتی لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لە كادرانی حزبەکەیدا ڕایگەیاندووە، كۆنگرەی داهاتوو، كۆنگرەی نوێبوونەوە و جۆشدانەوەی یەكێتی دەبێت، ئەوەش بەوەی كاری باش بكەن و گەندەڵكار سزا بدەن‌.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لە کۆنگرەی داهاتوودا دەبێت خزمەتی باشتر بکەن، کە ئەوەش بەوە دەکرێت كۆتایی بەسێ ‌كوچكەی پلەخوازی، بەرژەوەندی تایبەتی، میلیشیای تایبەت بهێنرێت.


وتیشی: یەكێك لە خاڵەكان بۆ بەهێزتركردنەوەی متمانە لەنێوان خەڵك ‌و یەكێتیدا، ئەو باوەڕەیە، یەكێتی ئەو هێزە بنەڕەتیەیە کە بە وتەی ئەو دەتوانێت بەشێك لە كێشەكان لە ئێستا و داهاتوودا چارەسەربكات.
 
















زۆرترین بینراوەکان