ڕونکردنەوەیەك له‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ 


نەتەوە  |   10:48:16 2018-08-14  |   (2,240) جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ھەرێم ئاشکرایدەکات، " بەھۆی گلەیی و ناڕەزایی ھاوڵاتیان لەمادەی ٣ی یاسای تایبەتە بەخانەنشینان و دەرماڵەکان، تەواوی بڕگەکانی دیکە تائێستا لەبەرژەوەندی موچەخۆران کاری پێنەکراوە".
A+    A-

 

ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لەئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویكردۆته‌وه‌، "یاسای ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠١٨ بوونی ھەیە، کە تایبەتە بەخانەنشینان و دەرماڵەکان، بەڵام ناڕەزایی ھاوڵاتیان لەسەر مادەی ٣ی ھەمان ئەو یاسایە ھەبووە خانەنشینی پلە باڵاکان بووە".


به‌وته‌ی ناوبراو، تەواوی مادەکانی دیکەی یاسای ژمارە ٤ لەبەرژەوەندی موچەخۆری ڕەسەن و شایستەیە، "بەڵام بەداخەوە تائێستا ڕوناکیان نەبینیوەو کاریان پێنەکراوە".


جەختیشدەکاتەوە، بەھۆی گلەیی و ناڕەزایی ھاوڵاتیان لەمادەی ٣ی ئەو یاسایە، تەواوی بڕگەکانی دیکە تائێستا لەبەرژەوەندی موچەخۆران کاری پێنەکراوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان