سەرۆكی نوێی پەرلەمان دیاری دەكرێت


نەتەوە  |   10:15:14 2018-08-14  |   (519) جار خوێندراوەتەوە

لایەنە "سوننەكانی عیراق"، كاندیدیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری دەكەن و وتەبێژی هاوپەیمانێتی هێزە عیراقییەكانیش، ناوی كاندیدەكەیان ئاشكرا دەكات.
A+    A-

 

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەیس دلێمی، وتەبێژی هاوپەیمانێتی هێزە عیراقییەكان، كە نوێنەرانی پێكهاتەی سوننەی عیراق دەكات، رایگەیاند:" وەك پێكهاتەی سوننە، لەسەر دیاریكردنی كاندیدی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران گەیشتووینەتە رێككەوتن و محەمەد حەلبوسی یەكلایی بۆتەوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە لە خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران".


ناوبراو وتیشی: زۆربەی كوتلەو لایەنەكانی دیكەی عیراق، لەسەر دانانی حەلبوسی بە سەرۆكی پەرلەمان هاوڕان و بە شێوەیەكی سەرەتایی رەزامەندییان لەسەری دەربڕیوە.


ئاماژەی بەوەشكرد، كوتلە براوەكانی هەڵبژاردن لە گفتوگۆكانیان بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی، بەردەوامن، بەڵام تائێستا نەگەیشتوونەتە ئەنجام.
 
















زۆرترین بینراوەکان