هه‌ردی سه‌لامی له‌سه‌ر كچه‌ مۆدێله‌كانی ناو گۆرانییه‌كان هاته‌ده‌نگ


نەتەوە  |   09:22:25 2018-08-14  |   (800) جار خوێندراوەتەوە

هه‌ردی سه‌لامی كوڕه‌ گۆرانیبێژی كورد له‌سه‌ر كچه‌ مۆدێله‌كانی ناو كلیپه‌كان قسه‌ ده‌كات ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "ئه‌و كچانه‌ كاڵا نین".
A+    A-

 

هه‌ردی سه‌لامی له‌ نوێترین پۆستیدا، كه‌ له‌ ئینستاگرامه‌كه‌ی كردوویه‌تی هێمای بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، مۆدێل لە كارەكانی مندا كاڵا نیە وەك جلو بەرگ نیە، كە لەهەر كلیپێكمدا جۆرێك بێت، نە بۆخۆم پێمخۆشە كە هەر كلیپەو لەگەڵ كەسێكدا دەركەوم، نە ڕێگاش ئەدەم ئەو كەسە لەو جۆرانە بێت.


نوسیویشیه‌تی، كە هەر ڕۆژەو مۆدێلی كلیپێكن، من زۆرترین كارەكانم لەگەڵ یەك خانمدا دەبێت، كە دەتوانم بلێم زۆرینەی سیفاتەكانی مۆدێلبوونی تێدایە، سەرەتامان كلیپی (لێت تێناگەم)بوو، ئێستاش لە كلیپی گۆرانی لێمببورەدا، هەمان كەس وەك ئەستێرە ئەدرەوشێتەوە، ئەمە شتێكی بچوكی كاركردنەو هونەرمەندانی وڵاتانی تر كردویانە، بەڵام دڵخۆشم كە لێرە پێش من ئەم بۆچونە لە كاركردندا نەبوە.


هه‌ردی سه‌لامی له‌ كۆتایی پۆسته‌كه‌یدا هه‌واڵێكی خۆشی داوه‌ته‌ هه‌وادارانی و ده‌ڵێت، چاوه‌ڕوانی كلیپی نوێبن له‌ نزیكترین كاتدا.
















زۆرترین بینراوەکان