وەزارەتی دارایی ئامادەکارییەکان دەستپێدەکات، دڵنیایی بەموچەخۆران دەدرێت


نەتەوە  |   09:01:25 2018-08-14  |   (5,047) جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی "یاسایی" لەخولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەران دڵنیایی بەموچەخۆرانی ھەرێم دەدات لەناردنی موچەکانیان لەبەغداوە، ئەندامێکی ئەو لیژنەیەش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "ئەگەر یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عیراقیش بەھۆی پێکنەھێنانی پەرلەمان و کابینەی حکومەتەوە دوابکەوێت، بەگوێرەی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی (قانون الادارە المالیە) دابەشکردنی موچەو پارەی تەرخانکراو بۆ عیراق و ھەرێم بەردەوامدەبێت".
A+    A-

 

زانا ڕۆستایی ئەندامی لیژنەی یاسایی لەخولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، "لەساڵانی ڕابردودا یاسای بودجە لەمانگی ١١ی ھەموو ساڵێکدا لەئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە دەگاتەوە پەرلەمان و دواتر لەپەرلەمان پەسەنددەکراو بۆ ساڵی دواتر کاری لەسەر دەکراو دەخرایە بواری جێبەجێکردنەوە".


ناوبراو وتیشی:"لەئێستادا ھاوشێوەی ساڵانی پێشتر، وەزارەتی دارایی عیراق بەھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتەکانی دیکە، ئامادەکارییەکانی بۆ یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عیراق دەستپێکردوەو بەرنامەکەش بەو شێوەیەیە کە مانگی ٩ی ئەمساڵ دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆخولی چوارەم دەستپێبکاتەوە".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "ئەگەر پەرلەمانی نوێی عیراق و کابینەی حکومەت پێکبھێندرێت، ئەوا دەتوانرێت تامانگی ١١ی ئەمساڵ یاسای بودجە پەسەندبکرێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دواکەوتنی دانیشتنی پەرلەمان مەترسی لەسەر دواکەوتنی پەسەندکردنی یاسای بودجە دەبێت".


زانا ڕۆستایی له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "خۆ ئەگەر یاسای بودجەش لەحاڵەتێکدا تێنەپەڕێندرێت ھیچ گرفتێک بۆ موچەخۆرانی عیراق و ھەرێمی کوردستانیش دروستنابێت و عیراق دەتوانێت بەگوێرەی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی (قانون الادارە المالیە) دابەشکردنی موچەو پارەی تەرخانکراو بۆ عیراق و ھەرێم بەردەوامی پێبدات و پارە ڕەوانەبکات".


 
















زۆرترین بینراوەکان