لەبارەی بڕینی مووچەی توێژێک روونکردنەوە دەدرێت


نەتەوە  |   12:48:45 2018-08-13  |   (1,729) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری بڕیاریدا بڕینی مووچه‌ی ئه‌و "خاوه‌ن پێداویستییانه‌" رابگرێت، كه‌ له‌ دووباره‌ پشكنینه‌وه‌ بۆ دیاریكردنی رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامی ده‌رنه‌چوون و بڕیاره‌كه‌ش ماوه‌ی 8 مانگی دیكه‌، كاری پێده‌كرێت.
A+    A-

 

دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی تیمه‌ پزیشكییه‌كانه‌وه‌، دووباره‌ پشكنینیان بۆ 103 هه‌زار و 623 خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ئه‌نجامدا و له‌و رێژه‌یه‌ش 96 هه‌زار و 716 خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت سه‌ردانی لیژنه‌كانیان كرد و دووباره‌ پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدرا و 81 هه‌زار و 111 كه‌سیان له‌ پكشنین ده‌رچوون و 15 هه‌زار و 605 خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌ پشكنینه‌كانیان ده‌رنه‌چوون و بڕیاردرا به‌ بڕینی یه‌كجاری مووچه‌كانیان، به‌ڵام له‌ بڕیارێكی نوێی وه‌زاره‌تی داراییدا بڕیاره‌كه‌ تا كۆتایی سه‌ری ساڵ دواخرا.


له‌وباره‌یه‌وه‌ سامان حسێن، سه‌رۆكی رێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی دواڕۆژی راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ی ئاب له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ئاگاداركراوینه‌وه‌ كه‌ مووچه‌ی ئه‌و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تانه‌ی، كه‌ له‌ پكشنین ده‌رنه‌چوون راناگیرێت".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "بڕیاره‌كه‌ تا سه‌ری ساڵ جێبه‌جێناكرێت واته‌ بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگی تر مووچه‌ به‌سه‌رجه‌م خاوه‌ن پێداویستییە تایبه‌تەکان ده‌درێت".


ئه‌و خاوه‌ن پێدوایستییە تایبەتانه‌ی، كه‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ به‌شێكیان مانگانه‌ بڕی 60 هه‌زار دینار و به‌شێكی تریشیان 120 هه‌زار دیناریان پێده‌درێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان