ڕێنماییه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی له‌باره‌ی‌ خه‌رجكردنی ئه‌م پاره‌یه‌ ئاشكراده‌كرێت


نەتەوە  |   11:12:24 2018-08-13  |   (1,923) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم رێنمایی بۆخه‌رجكردنی‌ "كرێی وانه‌بێژی‌" له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌رده‌كات، كه‌ بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 وه‌ك وانه‌بێژ له‌خوێندنگه‌كاندا له‌ئه‌ركدا ده‌بن و به‌رێوه‌به‌ری‌ یه‌كێك له‌ په‌روه‌رده‌كانی پارێزگای‌ سلێمانیش وورده‌كاری ئه‌و رێنماییه‌ و خه‌رجكردنی‌ كرێی وانه‌بێژی‌ بۆ مامۆستایانی‌ دامه‌زراو و وانه‌بێژ بڵاوده‌كاته‌وه‌.
A+    A-

 

عومه‌ر محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی‌ رێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی كه‌ بۆ سیستمی وانه‌بێژی‌ ده‌ركراوه‌ و بۆ ئه‌مساڵی‌ خوێندن كاری‌ پێده‌كرێت بریتیه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌گه‌ر مامۆستایایه‌ك دامه‌زراوبێت بۆ هه‌ر به‌شه‌ وانه‌یه‌ك بڕی‌ دوو هه‌زار دیناری‌ بۆ خه‌رجده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وانه‌بێژ بێت بۆ هه‌ر به‌شه‌ وانه‌یه‌ك بڕی‌ چوار هه‌زار دیناری‌ پێده‌درێت.


ئاشكراشیكرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه‌ وانه‌بێژ له‌خوێندنگه‌ ئینگلیزیه‌كاندا بۆ هه‌ر به‌شه‌ وانه‌یه‌ك بڕی‌ پێنج هه‌زار دیناری بۆ خه‌رجده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ په‌یمانگاكاندا ئه‌و ئه‌ركه‌یان له‌ئه‌ستۆدا بێت بری سێ هه‌زار دیناریان بۆ هه‌ر به‌شه‌ وانه‌یه‌ك بۆ ئه‌ژمارده‌كرێت.


رونیشكرده‌وه‌، هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ رێنماییه‌ داراییه‌كان ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆس بێت و له‌قۆناغی‌ ئاماده‌ییدا خزمه‌ت بكات، به‌شێوه‌ی‌ وانه‌بێژ بڕی‌ چوارهه‌زار دیناری‌ بۆ یه‌ك به‌شه‌ وانه‌ بۆخه‌رجده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دامه‌زراو بێت بۆ هه‌ر به‌شه‌ وانه‌یه‌ك بڕی‌ دوو هه‌زار دیناری‌ بۆ خه‌رجده‌كرێت.


عومه‌ر محه‌مه‌د له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، میكانیزمی پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم بۆ مامۆستایان به‌شێوه‌ی‌ وانه‌بێژ ده‌رفه‌ت به‌هه‌موو كه‌سێك ده‌دات ئه‌و فۆرمه‌ پربكاته‌وه‌ به‌جۆرێك كه‌خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ نمره‌یان به‌رزبووه‌ له‌ قۆناغی‌ زانكۆ ده‌رفه‌تی‌ وه‌رگرتنیان زیاتر ده‌بێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان