خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد


نەتەوە  |   10:43:55 2018-08-13  |   (636) جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ "دەرچوانی بەشی پزیشکی گشتی و ددان و دەرمانخانە"، لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ ناڕەزایی دەربڕین لەبەرامبەر دانەمەزراندنیان.
A+    A-

 

ئه‌و ده‌رچوانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، "گردبونەوەکەمان بەمەبەستی گەیاندنی داواکاری دەرچوانی بەشی پزیشکییە لەشاری سلێمانی لەڕێگەی پارێزگاری سلێمانییەوە تا بەدەم داواکارییەکانمانەوە بێن".


جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه‌، "بەپێی یاسا ئێمە دەبێت لە دوای دەرچونمان دابمەزرێین لەگەڵ ئەوەی نەخۆشخانەکان پێویستیان پێمانە، بەوپێیەی بەشێک لە شوێنەکان بە خۆبەخش پڕکراونەتەوە، بەڵام دامەزراندنیان ڕاگرتووە و ئێمە دانامەزرێنن".


هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، "داواکاری سەرەکی ئێمە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی دامەزراندنە، کە سێ بەشی دەرچونمان ھەیە و نزیکەی 3 ھەزار دەرچوومان هەیە، تائێستا دانەمەزراوین لە بەشەکانی پزیشکی گشتی، ددان و دەرمانسازی".


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دەرچوانی بەشی پزیشکی ئەمە بۆ سێیەمین جارە ناڕەزایی دەردەبڕن لەبەرامبەر دانەمەزراندنیان، تائێستاش وەڵامیان نەدراوەتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان