كچه‌ مۆدێله‌ قه‌ڵه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر دوای دابه‌زاندنی 15 كیلۆ له‌ كێشی ببینه‌


نەتەوە  |   09:24:34 2018-08-13  |   (2,540) جار خوێندراوەتەوە

ره‌یان ستار، كچه‌ مۆدێلی شاری هه‌ولێر، كه‌ به‌ قه‌ڵه‌وترین كچه‌ مۆدێلی كوردستان ناسراوه‌ نوێترین وێنه‌كانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت "15 كیلۆ له‌ كێشی خۆمم دابه‌زاندووه‌".
A+    A-

 

ره‌یان ستار ماوه‌یه‌كه‌ دوركه‌وتووه‌ته‌وه‌ و له‌ باره‌ی هۆكاری دوركه‌وتنه‌وه‌كه‌شی له‌ لێدوانێكدا به‌سایتی دواڕۆژی راگه‌یاندوه‌، ماوه‌یه‌كه‌ به‌هۆی چه‌ند كارێكی تایبه‌تی خۆم و ئه‌نجامدانی رێجیم و وه‌رزش دوركه‌وتوومه‌ته‌وه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا توانیومه‌ 15 كیلۆ له‌ كێشم دابه‌زێنم و به‌رده‌وامیش ده‌بم.


ناوبراو وتیشی، پێشتر و ئێستا و هیچ کاتێک شەرمم لە قەڵەوبوونم نەکردووە، کاتێک لە سۆشیاڵ میدیاشدا پێم دەڵێن،"قەڵەو" زۆر ئاساییە له‌لام، گرنگ ئەوەیە مرۆڤ گۆڕانکاری بکات و لە خۆی رازی بێت، جا له‌ هەر بارودۆخێکدا بێت.


رەیان ستار تەمەنی 17 ساڵ، دانیشتووی شاری هەولێر-ە و پێشتریش بەهۆی وێنەكانه‌ییه‌وه‌ بووە جێگه‌ی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خۆی بە مۆدێلێکی قەڵە و دەناسێنێت.
















زۆرترین بینراوەکان