راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرایه‌وه‌.. په‌یوه‌ندی به‌ دابه‌شكردنی موچه‌وه‌ هه‌یه‌


نەتەوە  |   20:23:37 2018-08-12  |   (4,377) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان ڕایگەیاند، لە سبەینێوە دووشەممە، مووچەی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٧ی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی سنوری شاری كه‌لار دابه‌شده‌كرێت و تا ڕۆژی چوارشەممە دەخایەنێت.
A+    A-

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێڕی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان ئاماژەی بە ئەوە کردوه‌، سبەینێ دوو شەممە مووچەی وەجبەی(٨،٧،٦،٥،٤،٣،٢،١)خاوەن پێداویستیە تایبەتییەکانی سنوری شاری كه‌لار دابه‌ش ده‌كرێت.
ئەوەش خراوه‌ته‌ڕوو، ڕۆژی سێ شەممە مووچەی وەجبەی (٩) دابەشدەکرێت و چوارشەممەش وەجبەی (١١ و ١٢).


هاوکات بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو کەمئەندامانەی، کە دەرنەچوون لە لیژنەی پزیشکی حکومەتی هەرێم، دەتوانن تانە لە بڕیاری لیژنەی پزیشکی بدەن لە بەڕێوەبەرایەتییەکانیان لە شارەکانی خانەقین و کفری و کەلار، هەتا جارێکیتر لیژنەی پزیشکی بیانبینێتەوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان