له‌میانی كه‌مپینێكدا وه‌ك خه‌ڵات بۆ زانای بواری ماتماتیك "كۆچه‌ر بیركار" هونەرمەند زیرەک میرە "ئەڵقەی هاوسەرگیرییەکەی" بە کەمپەینهکه بەخشی، لای خۆشیه‌وه کیژان ئیبراهیم خەیاتی هاوسەری له‌وباریه‌وه رایگه‌یاند، زۆرم پێ ناخۆش بوو، دڵم شکا و ئێستا دەچم حەلی دەکەم، ئەڵقەیەکی خۆم دەبەخشم و ئەوەی خۆی دەخەمەوە پەنجەی با بێ ئه‌ڵقه نه‌بێت.
جێی باسه ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه هاوسه‌رگیریان كردووه و له به‌رهه‌می هاوسهرگیرییهكهیشیان خاوه‌نی دوو كچن.
لێره‌وه ڤیدیۆكه ببینه..