کۆمسیۆن ماوەی بانگەشە راده‌گه‌یه‌نێت


نەتەوە  |   11:46:29 2018-08-12  |   (447) جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ڕایگەیاند، "پێشنیازیان کردووە کە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان لەنێوان دوو هەفتە بۆ ٢٠ ڕۆژدا بێت".
A+    A-

 

شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم رایگه‌یاند، دوای گەڕانەوەی ناوی کاندیدەکان لە وەزارەتی ناوخۆ، بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.


ناوبراو وتیشی: پێیان وایە ١٠ ڕۆژ بۆ بانگەشەی هەڵبژارد کەمە و پێشنیازیان کردووە لەنێوان دوو هەفتە بۆ ٢٠ ڕۆژدا بێت.


ئاماژەی بەوەش کرد، کاندیدەکان لە دەستەی دەستپاکی هیچ کێشەیەکی یاساییان نەبووە و چاوەڕێش دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە وەزارەتی ناوخۆ ناوی کاندیدەکان بگەڕێنێتەوە.


وتیشی: تانەدان لە تۆماری دەنگدەران لەلایەن لایەنەکانەوە کراوەتەوە و تا سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لەو ماوەیەدا لایەنەکان دەتوانن بە هەبوونی بەڵگەوە تانەی لێبدەن.


ئەمەش لە کاتێکدایە، ٢٩ قەوارەی سیاسی لە هەرێم ٧٧٣ کاندیدیان دیاریکردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە ڕۆژی ٣٠ ئەیلول ئەنجامبدرێت.
















زۆرترین بینراوەکان