دوایین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچە لە پێش جەژن


نەتەوە  |   10:48:51 2018-08-12  |   (5,749) جار خوێندراوەتەوە

لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمه‌وه‌ دوایین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچە لە پێش جەژن، ئاشكرا ده‌كرێت.
A+    A-

 

بەپێی زانیارییەکان، رۆژی دووشەممە 13/8/2018، مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، دابەش دەکرێت.


هاوكات ماڵپه‌ڕی باسنیوز له‌زاری سەرچاوەیەك له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، دوای ناردنی 317 ملیار دینار لە بەغداوە، مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان، پێش جەژن دابەش دەکرێت.


ئەو 317 ملیار دینارەی بەغدا رۆژانی 20ـی مانگ دەگاتە ەولێر، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت ئەم مانگە پێش ئەو بەروارە بگات، تاوەکو بەسەر مووچەخۆر و فەرمانبەرانی کوردستان لە پێش جەژن دابەش بکرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان