موچەی وەزارەتی ناوخۆ پێشدەخرێت ؟


نەتەوە  |   10:31:40 2018-08-11  |   (10,054) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ پێشخستنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌دات كه‌ له‌ئێستادا به‌بێ ڕاگه‌یاندنی‌ خشته‌ وه‌زاره‌ته‌كان موچه‌ وه‌رده‌گرن، به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، "ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌یه‌ له‌30 ڕۆژ جارێكداو چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ له‌ئێستادا جێبه‌جێبكرێت".
A+    A-

لیوا به‌ختیار تاهیر بابان ڕاوێژكاری‌  سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌تۆڕی هەواڵی سلێمانی  ڕاگه‌یاندووە، "وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم  بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ له‌به‌رده‌ستدایه‌ موچه‌ دابه‌شده‌كات، جگه‌له‌وه‌ش  ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وله‌ویه‌ت بوه‌ به‌لای حكومه‌ت و  وه‌زاره‌تی‌ دارایی، موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ بوه‌ كه‌ بخرێته‌ ڕیزبه‌ندی دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان".

 

وتیشی‌:"وه‌زاره‌ته‌كانی‌ په‌روه‌رده‌و ناوخۆو ته‌ندروستی‌  زۆرترین پاره‌یان پێویسته‌ بۆ موچه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ناكرێت به‌یه‌كه‌وه‌ دابه‌شبكرێت و موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ پێشبخرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌دا بدرێت".

 

ئاشكراشیكرد، "ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌یه‌ له‌30 ڕۆژ  جارێكدا، حكومه‌تیش له‌ئێستادا ئه‌و هه‌نگاوه‌ جێبه‌جێده‌كات كه‌ هه‌ر 30 ڕۆژ جارێك موچه‌ بدرێته‌ ته‌واوی‌ وه‌زاره‌ت و دامه‌رزاوه‌ حكومیه‌كان".

 

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ جه‌ختیكرده‌وه‌، "تائێستا باس له‌وه‌نه‌كراوه‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ پێشبخرێت به‌تایبه‌ت كه‌ئێستا خشته‌ی‌ موچه‌ بڵاوناكرێته‌وه‌و هه‌ر ڕۆژێك بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تێكی كابینه‌ی حكومه‌ت دیاریكراوه‌".
















زۆرترین بینراوەکان