ئه‌مریكا سزایه‌كی نوێ به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت


نەتەوە  |   20:26:07 2018-08-10  |   (649) جار خوێندراوەتەوە

گرژیه‌كانی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ تا  دێت قوڵتر ده‌بێته‌وه‌ و له‌ نوێترین پێشهاتدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند، كه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت ببێته‌ هۆی زیاتر دابه‌زینی به‌های لیره‌.
A+    A-

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە توویتێکدا ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی واشنتن و ئەنقەرە کرد و رایگەیاند: "بڕیارمدا بە دووهێندە کردنی گومرکی سەر ئاسن و ئەلەمنیۆمی پەیوەست بە تورکیا بەو پێیەی دراوەکەیان، لیرەی تورکی بە خێرایی دادەڕمێتە خوارەوە لە بەرامبەر دۆلاری زۆر بەهێزی ئێمە!‌ ئەلەمنیۆم ئێستا دەبێتە 20% و ئاسنیش 50%. پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا لەم کاتەدا باش نین." 


جێی باسه‌ دوای ئه‌وه‌ی توركیا به‌ تۆمه‌تی سیخۆڕی و پاڵپشتی له‌ یه‌په‌گه‌ قه‌شه‌ ئه‌ندڕۆ برۆنسنی ئه‌مریكی ده‌ستگیر و زیندانی كرد، ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر وه‌زیرانی ناوخۆ و دادی توركیادا سه‌پاند و ئه‌مه‌ش بووه‌ سه‌ره‌تای گرژی په‌یوه‌ندیه‌كاین ئه‌و دوو وڵاته‌.


له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ململانێیه‌، لیره‌ی توركیا به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار بۆ نزمترین ئاستی دابه‌زیوه‌ و چاوه‌ڕوانده‌كرێت سزا نوێكه‌ی ئه‌مریكا زیاتر لیره‌ به‌ره‌و داكشان ببات.
 
















زۆرترین بینراوەکان