كه‌سی یه‌كه‌می لایه‌نه‌ ناڕازیه‌كانی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌


نەتەوە  |   20:05:03 2018-08-10  |   (172) جار خوێندراوەتەوە

بڕیاره‌ كه‌سی یه‌كه‌می چوار لایه‌نی ناڕازی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 12 ی ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی پرسی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی به‌شێك له‌ ده‌نگه‌كان و چه‌ند پرسێكی تر كۆببنه‌وه‌.
A+    A-

 

له‌وباره‌وه‌ مستەفا عەبدوڵا سەرۆکی ئەنجومەنی کاروباری ناوخۆی یەکگرتوو ڕایگەیاند، سبەینێ شه‌ممه‌  کەسی یەکەمی هەرچوار لایەنەکە کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر ئەنجامی هەژمارکردنەوەی دەستی دەنگەکان و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دۆخی هەرێم دەکەن.


باسی لەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرتنەبەری ڕێکارەکانی کەمکردنەوەی ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا دەکەن.


كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی و به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی گۆڕان، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


شەوی پێنج شەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ئەنجامی ژماردنی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند و بەپێی ئەنجامەکە هیچ گۆڕانکارییەک لە کەرکوک و پارێزگاکانی هەرێم ڕووینەداوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان