له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی موچه‌ و چاره‌نوسی ده‌ڕماڵه‌كان روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت


نەتەوە  |   19:16:09 2018-08-10  |   (3,432) جار خوێندراوەتەوە

به‌وته‌ی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان "له‌ئه‌گه‌ری ڕێكه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێم و عیراق له‌باره‌ی موچه‌و بودجه‌و نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، ده‌شڵێت: حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببڕێت".
A+    A-

 

قادر ڕه‌زگه‌یی، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ناوخۆو ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاندوه‌، "ئه‌گه‌ر له‌حكومه‌تی داهاتوی عیراق ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت و پشكی له‌(17%)ی هه‌رێم جێگیربكرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ دۆخی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رامی هه‌رێم ئاسایی ده‌بێته‌وه‌و پاشه‌كه‌وتی موچه‌ش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌".


سه‌باره‌ت به‌ده‌ستكاریكردنی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌دوای ڕێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا، ڕه‌زگه‌یی وتی:"ئه‌و پاره‌یه‌ی مانگانه‌ بۆ ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ته‌رخانكراوه‌ بریتیبوه‌ له‌ 300 ملیار دینار، ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت بۆ بڕی (80 تاوه‌كو 90) ملیار دینار كه‌می بكاته‌وه‌و په‌رله‌مانیش دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌یه‌".


به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتیی، حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها ده‌توانێت ئه‌و ده‌رماڵانه‌ به‌بێ په‌رله‌مان ببڕێت كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا بۆ موچه‌خۆران بڕاوه‌ته‌وه‌و نادادپه‌روه‌ری دروستكردوه‌، "به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت ده‌ستكاری ئه‌و ده‌رماڵانه‌ بكات كه‌ به‌یاسا یاخود ڕێنمایی پشتبه‌ستراو به‌یاسا ببڕێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان