ده‌سترێژی‌ گوله‌ له‌دوو برا كرا، یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا


نەتەوە  |   19:00:56 2018-08-10  |   (312) جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی "سلێمانی" رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ناوچه‌ی‌ ته‌یناڵ ده‌سترێژی‌ گوله‌ له‌دوو براكراوه‌.
A+    A-

 

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردۆته‌وه‌، پاشنیوه‌رۆی‌ ئه‌مڕۆ، له‌ناوچه‌ی‌ ته‌یناڵی‌ سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی بازیان، ده‌سترێژی‌ گوله‌ له‌دوو براكراو له‌ئه‌نجامدا یه‌كێكیان گیانی‌ له‌ده‌ستداو ئه‌وه‌ی‌ دیكه‌شیان برینداربوو.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌،" كوژراوه‌كه‌ ناوی‌ (س، ت، ح)و ته‌مه‌نی‌ 35 ساڵه‌، برینداره‌كه‌شی ناوی‌ (س، ت، ح)و ته‌مه‌نی‌ 25 ساڵه‌.


ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو،"پاش گه‌یشتنی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس، ته‌رمی‌ كوژراوه‌كه‌ ره‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ سلێمانی‌ كراوه‌و برینداره‌كه‌ش گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی سلێمانی.


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌،" له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ بازیانه‌وه‌ په‌راوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و به‌بریاری‌ دادوه‌ریش فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ "تۆمه‌تباره‌كان" ده‌ركراوە".
 
















زۆرترین بینراوەکان