تورکیا لەسلێمانی پێدانی ڤیزا دەخاتەوەکار


نەتەوە  |   18:12:07 2018-08-10  |   (318) جار خوێندراوەتەوە

ئۆفیسی سلێمانی کونسوڵخانەی تورکیا پێدانی فیزا بەھاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەستپێدەکاتەوه‌.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ دابان نەجمەدین، کارمەندی بەشی پەیوەندیەکان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند "لەئێستادا لە شاری سلێمانی ئۆفیسی کونسوڵخانەی تورکیا دەستی بەکارەکانی کردۆتەوەو ئەو ھاوڵاتیانەی پێویستیان بە ڤیزای تورکیا بێت دەتوانن لەشاری سلێمانیەوە داواکەن و نەچن بۆ شاری ھەولێر".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "ھەرکەسێک کە مامەڵەکانی ڤیزا پێشکەشدەکات لێی وەردەگیرێت و پاسپۆرتەکەی لەڕێگەی ئۆفیسی سلێمانیەوە دەنێردرێت بۆ کونسوڵخانەی تورکیا لە ھەولێر پاشان دێتەوە بۆ سلێمانی و لەماوەیەکی کەمدا پاسپۆرتەکە دەگاتەوە دەست خاوەنەکانیان".


لەماوەی ڕابردوودا ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەبوو بچن بۆ شاری ھەولێر بۆ داواکاری ڤیزەی تورکیا.
















زۆرترین بینراوەکان