نەوەی نوێ له‌سه‌ر ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان هاته‌ده‌نگ


نەتەوە  |   17:39:20 2018-08-10  |   (161) جار خوێندراوەتەوە

جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەنجامەکانی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی "ڕەتکردەوە" و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕێککەوتنی سیاسییە.
A+    A-

 

نەوەی نوێ ئەنجامە ڕاگەیەندراوەکانی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە ڕەتدەکاتەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت "هەر سەرەتا گومانمان هەبووە لە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان، چونکە سندوقەکان لای دەسەڵاتداران خۆیان بوون و بە ئارەزوی خۆیان دەستکارییان کردووە."


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "پێشتر ئەوەمان ڕاگەیاندووە، کە ژماردنەوەی ئەو سندوقانەی کە بژێردراونەتەوە، زۆر کەمن و کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکان نابێت."


دەشڵێت "بۆ ڕای گشتی ڕاشکاوانە دەڵێین، راگەیاندنی ئەنجامەکان رێککەوتنی سیاسی و پەردەپۆشکردنی فەزیحەی تەزویرە و دوورە لە ڕاستییەوە."


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، شەوی پێنج شەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ئەنجامی ژماردنی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند و بەپێی ئەنجامەکە هیچ گۆڕانکارییەک لە کەرکوک و پارێزگاکانی هەرێم ڕووی نەداوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان