ژنێک مێردەکەی خۆی کوشت 


نەتەوە  |   15:26:30 2018-08-10  |   (1,301) جار خوێندراوەتەوە

لە گەرەکی "ئازادی" شاری کەرکووک ژنێکی تەمەن ھەژدە ساڵ بەفیشەک ھاوژینەکەی خۆی دەکوژێت و هەڵدێت، دواتر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کراوە.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئەفرسیاو کامیل، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند: "ژنێک بەناوی (ف-ئ) کە لەدایکبووی ساڵی 2000ـە لەماڵەکەی خۆی بە فیشەک ھاوژینەکەی دەکوژێت و ھەڵدێت".


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "دوای زانینی روداوەکە و ئاگادارکردنەوەی بازگە و دەزگا ئەمنییەکان، ھێزەکانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە شارۆچکەی چەمچەماڵ ژنەکە دەستگیردەکەن و بڕیارە رادەستی پۆلیسی کەرکووکی بکەنەوە".


وتیشی: "ژنەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بەڵام ھێشتا روون نەبووەتەوە کە بۆچی ھاوژینەکەی کوشتووە".
 
















زۆرترین بینراوەکان