له‌باره‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دەوامی مامۆستایان لە مانگی داهاتووەوە رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت


نەتەوە  |   15:12:39 2018-08-10  |   (439) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ڕایگەیاند، وەزارەتی پەروەردە بەنیازە لە ١ی مانگی داهاتووەوە دەوامی مامۆستایان ئاسایی بکاتەوە و ئەوانیش لەسەر ئەو بڕیارە هۆشداری دەدەن.
A+    A-

 

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان رایگه‌یاند، زانیارییان هەیە، کە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ئاگادارکراونەتەوە لە ١ی ئەیلولەوە دەوام وەک پێش پاشەکەوتی موچە ئاسایی بکەنەوە.


ناوبراو وتیشی "ئێمە لەگەڵ ئەوەداین، کە مامۆستایان بەتەواوی دەوام بکەن، بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێت حکومەتیش داوکارییەکەیان جێبەجێ بکات کە لابردنی پاشەکەوتی موچەیە".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئەگەر دەوام ئاسایی ببێتەوە بەبێ ئەوەی پاشەکەوت لاببرێت، ئەوا ئەگەری هەیە جارێکی دیکە خۆپیشاندان و ناڕەزایی مامۆستایانی لێبکەوێتەوە.


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، زانیارییان هەیە کە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیش لە مانگی داهاتووەوە دەوام وەک پێش کاتی پاشەکەوت ئاسایی دەکاتەوە.


 
















زۆرترین بینراوەکان