بوكێك به‌ هۆكارێكی سه‌یر شه‌وی ئاهه‌نگه‌كه‌ی ڕاده‌كات


نەتەوە  |   15:00:10 2018-08-10  |   (1,373) جار خوێندراوەتەوە

بوكێكی "تونسی" شه‌وی ئاهه‌نگه‌كه‌ی ڕاده‌كات و پۆلیس هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ده‌دات.
A+    A-

 

به‌ پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی "نسمه‌"ی تونسی، بوكێك دوای ته‌واوبوونی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ڕاده‌كات و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌جێده‌هێڵێت، هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ كاتی ئاهه‌نگه‌كه‌یاندا مشتومڕ له‌ نێوانیاندا درووست بووه‌، چونكه‌ ئه‌و بڕه‌ ئاڵتونه‌ی بۆ نه‌كردووه‌، كه‌ پێشتر به‌ڵێنی پێداوه‌.


دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ دۆزینه‌وه‌ی بووكه‌كه‌ی بێ هیوا ده‌بێت پۆلیس ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ تا بوكه‌كه‌ی بۆ بدۆزنه‌وه‌.
 
















زۆرترین بینراوەکان